واشنتۆن پەیامێک ئاراستەی تاران و مۆسکۆ دەکات

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

جێگری گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا پشتیوانی لە هەر بڕیارێک دەکات، کە یارمەتی بە چارەسەری قەیرانی سوریا بکات.

رۆبێرت بالادینۆ، جێگری گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی دیسەمبەر جەختی کردەوە، ئەمریکا ئامادەیە هاوکاری ئەو وڵاتانە بکات، کە دەبنە لایەنێکی چارەسەری قەیرانی سوریا.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە، ئەمریکا پێی وایە، کە تەنها چارەسەر بۆ شەڕ و قەیران لە سوریا، رەوتی سیاسی لە جنێف، کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت و ئەمەش بریتیە لە هەموارکردنەوەی دەستوری سوریا.

جێگری گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها ئامادەیی واشنتۆنی بۆ هاوکاریکردنی روسیا و وڵاتانی دیکەی لایەن لە قەیرانی ئەم وڵاتە خستەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com