نوچەنێت–ئاڕ.تی عەرەبی
یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی روسیا دەڵێت زیاتر لە نیوەی خاکی ئەفغانستان لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی گروپە تیرۆریستیەکان دایە.
ئەلەکساندەر ڤندیکتۆڤ، یاردەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی دیسەمبەر، رایگەیاند: زیاتر لە ٢٠ گروپی تیرۆریستی لە سەر خاکی ئەفغانستان چالاکن و نیوەی خاکی ئەم وڵاتەیان لە ژێر کۆنترۆڵ دایە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی روسیا، دۆخی ئەم وڵاتە تا دێ خراپتر دەبێت و بەرپرسانی ئەفغانی کۆنترۆڵی زیاتر لە نیوەی خاکی ئەم وڵاتەیان لە دەستدا نییە و ناکۆکی و ململانێی تایفی تا دێ پەرە دەستێنێ.