نوچەنێت–بی بی سی
سەردۆزگەری گشتی نیۆیۆرک دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی لە سەر هەڵوەشانەوەی بنکەیەکی خێرخوازی خۆی کردووە.
بنکەی خێرخوازی دۆناڵد ترەمپ، بە تۆمەتی دەستوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦ی ئەمریکا، لێپێچێنەوەی یاسایی لە گەڵ کرابوو.
باربارا ئاندرۆڤید، سەردۆزگەری گشتی نیۆیۆرک، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەم دامەزراوەی پشتڕاست کردۆتەوە.
لێکٶلینەوەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەم دامەزراوەیە بۆ کاروباری هەڵبژاردن لە لایەم دۆناڵد ترەمپ و ئەندامانی بنەماڵەکەی بەردەوامە.
سەردۆزگەری نیۆیۆرک هەڵوەشاندنەوەی ئەم بنکە خێرخوازیەی سەرۆکی ئەمریکای بە سەرکەوتن و دەستکەوتێکی گەورە بۆ سەروەری یاسا وەسف کردووە.