ئەمریکا هێزەکانی دەکشێنێتەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

رۆژنامەیەکی ئەمریکا باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکات.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکی، لە سەر زاری دوو بەرپرسی ئەم وڵاتە بڵاوی کردۆتەوە، کە واشنتۆن ئامادەکاری بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری سوریا دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ریانۆڤێستی روسیا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی سوریا، نایاساییە و بۆتە بەربەست لە بەردەم چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، پێداگیری لە سەر بە ئەنجام گەیاندنی لێکۆڵینەوەکان دەربارەی هێرشی کیمیایی مانگی رابردوو بۆ سەر حەلەب کردووە.

هاوکات دیمەشق ئامادەیی تەواوی بۆ گرەنتیکردنی گیانی لێکۆڵەرانی ئەم رووداوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com