سیستەمی پاتریۆت دەدرێتە تورکیا

0

نوچەنێت–سپۆتنیک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سیستەمی موشەکی پاتریۆت بە تورکیا دەفرۆشێت.

بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، واشنتۆن رەزامەندی لە سەر فرۆشتنی سیستەمی موشەکی پاتریۆت بە ئەنقەرە دەربڕیوە، کە بە بەهای ٥.٣ ملیار دۆلار بەراورد دەکرێت.

نووسینگەی پەیوەندییە سەربازی–سیاسییەکانی وەزارەتی دەرەوەش لە تویتیکدا ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.

هەواڵی فرۆشتنی سیستەمی موشەکی پاتریۆت بە تورکیا لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە مۆسکۆ و ئەنقەرە پێشتر رێککەوتنێکی سەربازییان بۆ فرۆشتنی سیستەمی دژە موشەکی (ئێس –٤٠٠)ـی روسی بە تورکیا واژۆ کردووە و ئەمەش کاردانەوەی توندی واشنتۆنی بەدوادا هات.

ئەمریکا وەک کاردانەوە رایگەیاند، لە ئەگەر جێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە، تورکیا سزا دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com