نوچەنێت–الجزیرە
سەرۆکوەزیرانی بەلجیک نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەستی شای ئەم وڵاتە کرد.
شارل میشڵ، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی گەڕاندۆتەوە بۆ ناکۆکی و جیاوازەکانی حزبی دەسەڵاتداری بەلجیکا سەبارەی بە پرسی پەنابەران.
لە گەڵ ئەوەی، کە ماوەی پێنج مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچووونی هەڵبژاردنی سەرانسەری لەم وڵاتە، تاکوو ئێستا ڕوون نییە، کە ئایا فیلیپ، شای بەلجیکا ئەمادەیە ئەم داوایەی سەرۆکوەزیرانی قبووڵ بکات یان نا.
جێێ ئاماژەیە، کە میشل و حزبی دەسەڵاتداری بەلجیکا سەبارەت بە پاکێجی پشتیوانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی پرسی پەنابەران، ناکۆکییەکی قووڵیان هەیە.
میشڵ خوازیاری پەسەندکردنی ئەم پاکێجە لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەتی لە کاتێکدا ئەندامانی حزبەکەی دژ بەم بۆچوونە وەستاونەتەوە.