ئەمریکا و تاڵیبان دانوستان دەکەن

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

سەرچاوەکانی نزیک لە ئیدارەی ئەمریکا و تاڵیبان، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان گوتووە، کە گفتوگۆکانی دوو لایەن لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەستی شەش مانگە و کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە ئەفغانستان بەردەوامە.

گفتوگۆکانی نێوان شاندی ئەمریکا و تاڵیبان، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی چەندین ساڵەی ئەفغانستان، رۆژی دووشەممە ١٧ـی دیسەمبەر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دوو لایەن لە شاری ئەبوزەبی ئیمارات دەستی پێکردووە.

ئەمە بۆ جاری سێهەمە، کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، زەڵمای خەلیلزاد، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان، لە گەڵ شاندی دانوستانکاری تاڵیبان کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تاڵیبان ئاشکرای کردووە، کە سەرباری هەواڵەکانی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئاگربەستێکی شەش مانگە لە گەڵ تاڵیبان، کار لە سەر رێککەوتنێکی دیکە دەکەن، کە بەو پێیە هێزە سەربازیەکانی وڵاتانی بیانی بەرە بەرە لە سەر خاکی ئەفغانستان بکشێنەوە.

تاڵیبان دژایەتی پێشنیاری ئاگربەستی لە لایەن واشنتۆنەوە کردووە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابۆل، تاکوو ئێستا لەبارەی ئەمه هەواڵە هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com