نوچەنێت–بغداد الیوم
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراق بێکارن، لە دوای ٢٠٠٣ رێژەکەی ٧٠ بەرابەر زیادی کردووە.
رعد الدهلکی، ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆچ و کۆچبەران و ئاوارەکان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی دیسەمبەر رایگەیاند، بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی کار، ژمارەی کەسانی بێکار لەم وڵاتە، لە ٥ ملیۆن کەس تێپەڕ بووە.
بە گوتەی ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق، لە کاتی هێرشی ئەمریکا لە ٢٠٠٣ بۆ بەسرە، ژمارەی خەڵکی بێکاری عێراقی نزیک بە ٧٠ هەزار کەس بووە، بەڵام ئێستا ژمارەی بێکارەکان لە ٥ ملیۆن کەس تێپەڕ بووە، ئەمە بەو مانایەیە، کە لە ماوەی ١٥ ساڵدا رێژەیە ٧٠ بەرابەر زیادی کردووە.
ئەم ئامارەی وەزارەتی کاری عێراق لە کاتێکدایە، کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی خۆی لە دوای بوون بە سەرۆکوەزیران، رایگەیاند “ریشەکێش کردنی بێکاری و هەژاری یەکێک لە ئەولەوییەتەکانیەتی.