کۆبوونەوەی پەرلەمان بەم هۆکارە دواخرا

0

نوجەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شکاندنی نیسابی یاساییییەوە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت، دواخرا بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨-١٢-٢٠١٨ ، پەرلەمانی عێراق لەکۆی هەشت وەزیر کەمابوون تەواو بکرێت سێ وەزیری تری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی پەسندکران، بەمەش ئێستا تەنها پێنج وەزارەتی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی بەبێ وەزیرن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەندرێن دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان، ڕایگەیاند “لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، لە کۆی هەشت وەزیر پێنج کاندید خرانە دەنگدانەوە، سێ لەو کاندیدانە پەسندکران و دووانی دیکەیان رەتکرانەوە. هەروەها بەهۆی شکاندنی نیسابی یاسایییەوە دەنگدان لەسەر ئەو سێ وەزیرەی، کە نەخرانە دەنگدانەوە، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ  ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠-١٢-٢٠١٨”.

دۆسکی ڕوونیشیکردەوە، کە هەریەک لە کاندیدانی وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری  رۆشنبیریی و وەزیری پلاندانان پەسندکراون، کاندیدەکانی وەزیری پەروەردە و وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕەتکرانەوە، گوتیشی “لە کۆبوونەوەی داهاتوو ئەو سێ وەزیرەی پەسەندکراون سوێندی یاسایی دەخۆن و ئەو دوو وەزارەتەی تر، کە کاندیدەکانیان ڕەتکراونەتەوە، دەبێت کاندیدەکانیان بگۆڕدرێت و کاندیدی تر پێشکەش بکرێن”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانی عێراق چاوڕێی ڕێککەوتنی لایەنەکان دەکات، ئەگەر تاڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو رێککەوتن بکرێت لەسەر وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و داد، ئەوا دەخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ دەنگدان لەسەریان.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com