حەلبوسی: سعودیە بە پشتیوانی خۆمان دەزانین

0

نوچەنێت–روسیا الیوم

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بەغدا بە پشتیوانی سعودیە، توانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق تێکبشکێنێت.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ «عبدالله بن محمد بن ابراهیم آل الشیخ»، سەرۆکی ئەنجومەنی راوێژکاری سعودیە، گوتی: بەغدا بە پشتیوانی سعودیە لە وەدەرنانی داعش لە عێراق، توانی قۆناغێکی دژوار تێپەڕ بکات.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەروەها رۆڵی سعودیەی لە بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستیەکان بەرز نرخاند.

سەبارەت بە داهاتووی هاوکاری و پەیوەندییەکانی بەغدا و ریاز، حەلبوسی هیواداری خۆی دەربڕی و جەختیشی کردەوە، کە عێراق لە قۆناغی ئاوەدانکردەوە و وەبەرهێنان، پێویستی بە هاوکاری دۆستانەی سعودیە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com