نوچەنێت–رۆیتەرز
بەرپرسێکی کۆشکی سپی، لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندی لە گەڵ بەڵێنی دۆناڵد ترەمپ، بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن رەتدەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئەم بەرپرسەی کۆشكی سپی بدات، لە سەر زاریەوە گواستوویەتییەوە، کە سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی رادەستکردنەوەی گولەن هیچ بەڵێنێکی بە ئەنقەرە نەداوە و ئەم لێدوانەی مەولود چاوش ئۆغڵ دوورە لە راستی.
ئەنقەرە، فەتحوڵڵا گولەن بە کەسی سەرەکی پشت پەردەی کودەتای ٢٠١٦ـی تورکیا تۆمەتبار دەکات و بەرەدوام داوای لە واشنتۆن کردووە رادەستی بکاتەوە.