سەردانەکەی عومەر بەشیر بە ئاگاداری سعودیە بووە

0

نوچەنێت–العربیە

سەرچاوەکانی ئاگادار دەڵێن، سەردانەکەی سەرۆککۆماری سودان بۆ سوریا بە ئاگاداری بەرپرسانی ریاز بووە.

بە گوێڕەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەردانەکەی عومەر بەشیر بۆ سوریا، کە لە دوای ٢٠١١ بە یەکەمین سەردانێکی بەرپرسێکی وڵاتانی عەرەبی هەژمار دەکرێ، بە ئاگاداری سعودیە بووە.

لە لایەکی دیکەوە، رۆژنامەی الاخبار ئاشكرای کردووە، بەشیر وەک نێردەی هاوپەیمانی عەرەبی سەردانی سوریای کردووە و لەم سەردانەی هەڵگری پەیامێک بووە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد.

عومەر بەشیر، یەکەیم بەرپرسی عەرەبییە، لە لە دوای ٢٠١١ و دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، بە فەرمی سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com