تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی لە سەر خاکی سوریا دەستپێدەکات

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، با س لە ئەگەری دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەکەی لە رۆژهەڵاتی فورات دەکات.

سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی پلانی ئەنقەرە بۆ پێشڕەوی هێزە سەربازیەکانی لە سەر خاکی سوریا، ئەرێنییە.

سەرباری ئەم لێدوانەی ئەردۆغان، پێنتاگۆن پێشتر لەبارەی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا، بۆ سەر هێزەکانی ژێر پشتیوانی واشنتۆن لە سوریا هۆشداری داوە.

بە گوتەی ئەردۆغان، تورکیا بە شێوەی فەرمی دەستپێکی ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیانە لە رۆژهەڵاتی فورات رادەگەیەنێ.

بەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە سەر خاکی سوریا، یەکێكە لە خاڵەکانی جێی ناکۆکی ئەنقەرە و واشنتۆن. تورکیا رایگەیاندووە “ئەم هێزانە تیرۆریستین و لە لایەن پەکەکەوە ساپۆرت و پشتیوانی دەکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com