نوچەنێت–النهرین
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی سعودیەی کردووە و لە گەڵ سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
محمد الحلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە سەردانی ریازی کردووە، لە گەڵ عادل جوبەیر، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆی ئەنجام دا.
لە بەیانی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتووە: حلبوسی لە دیدار لە گەڵ جوبەیر سەبارەی بە کۆمەڵێک خاڵ و تەوەری هاوبەش گفتوگۆیان کردووە.
ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە عێراقییەکان، زۆرکردنی پشکی حەج و چالاکتر کردنی ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق–سعودیە، بەشێک لەم تەوەرانە بوونە، کە گفتوگۆیان لە بارەوە کراوە.
پێویستی پەرەپێدان بە هاوکەریەکانی دوو وڵات بە تایبەت بواری ئاوەدانکردەوەی عێراق و وەبەرهێنان لە بواری وزە، تەندروستئی و گواستنەوە لە لایەن حەلبوسی و جوبەیر جەختی لە سەر کراوەتەوە.