نەتەوە یەکگرتووەکان بەم هۆکارە ئیدانەی ئێران دەکات

0

نوچەنێت: ئێران ئەنترنەشناڵ

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ، پێشێلکاریی مافی مرۆڤی لە ئێران ئیدانە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئێران ئەنترنەشناڵ” بڕیارنامەی ئیدانەکردنی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە 84 دەنگی بەڵێ و لە بەرانبەردا 30 دەنگی دژبەر ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2018.12.17 پەسەند کرا و 67 وڵاتیش دەنگی سپییان داوە.

چین، هیند و روسیا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هاوبەشی بازرگانی و دراوسێی ئێران بۆ وێنە ئەفغانستان و ئەرمینیا و عێراق، لەو وڵاتانە بوون، کە دەنگی سپییان بەو بڕیارنامەیە لە دژی ئێران داوە.

لە بەرانبەردا هەندێ لە وڵاتانی عەرەبی و لەسەرووی هەموویانەوە سعوودیە، ئیمارات و عومان هاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێشێلکاریی مافی مرۆڤیان لە ئێران ئیدانە کردووە. قەتەر و کوێتیش لە ڕیزی ئەو وڵاتانە بوون کە دەنگی سپییان بە بڕیارنامەکە داوە.

ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامەیە بە پێشنیاری کەنەدا و لە ناوەڕاستی وەرزی پاییز لە کۆمیتەی سێیەمی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خرایە بەرباس.

لەو بڕیارنامەیەدا حکومەتی ئێران لەبەر رەخساندنی بەربەستی توندوتۆڵ لە بەرانبەر ئازادیی رادەربڕین، ئەندێشە و ئازادیی مەزهەبی ناودێر و مەحکوم کراوە.

ڕێژەی زۆری سێدارەکان لە ئێران و بەتایبەت تۆمەتبارانی مادە هۆشبەرەکان، لەو حاڵەتانەن، کە وەک پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران لەو بڕیارنامەیەدا ئاماژەیان پێکراوە. هاوکات لەو بەڵگەیەدا لە بەرانبەر سزای سێدارەی مێرمنداڵان لە ئێران نیگەرانی دەربڕاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com