نوچەنێت
دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەبارەی دوورخستنەوەی فالح فەیاز هەڵوەشاندەوە.
بەپێی نووسراوێک ئەمڕۆ (دووشەممە ١٧-١٢-٢٠١٨)، دادگای کارگێڕی عێراق بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی لەبارەی دوورخستنەوەی فالح فەیاز لە پۆستەکانی “راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی” هەڵوەشاندەوە.
رۆژى ٣٠-٨-٢٠١٨، عەبادی فەرمانێکی دیوانى سهرۆكایهتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرکرد و تێیدا رایگهیاند “بههۆى بهشداریكردنى فالح فهیاز له كارى سیاسى و حزبیدا و ویستى بۆ پێشكهوتن له كاروباره سیاسییهكاندا، كه دژى بهرپرسیاریهتییه سهربازییه ههستیارهكانه، له كارهكانى دووردهخرێتهوه.
فالح فەیاز، بەربژێری هاوپەیمانی فەتح- (هادی عامری)یە بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق، بەڵام هاوپەیمانی سائیروون-ی موقتەدا سەدر و هاوپەیمانی نەسر-ی حەیدەر عەبادی دژی ئەو هەنگاوەن، هەر ئەوەش وایکردووە ماوەی زیاتر لە مانگێکە هەشت وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی سوێندی یاساییان نەخواردووە.

