نوچەنێت–ئاژانسەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هیچ رۆڵێکی لە پرۆسەی بڕیاردان لە بارەی روسیاوە نییە و دەسەڵاتی تەواو لەم بارەوە بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ـیە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی دیسەمبەر رایگەیاند: ئەو پێی وایە، کە مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هیچ رۆڵێکی لە سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر بە مۆسکۆ نییە و پێدەچێ دەسەڵاتی تەواوی لەم بارەوە دابێتە جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی.
لاڤرۆڤ دەشڵێت، ماوەیەکە راستەوخۆ لە گەڵ پەمپیۆ گفتوگۆم نەکردووە، بەڵام وا هەست دەکەم پەمپیۆ لە پرۆسەی بڕیاردان لەبارەی روسیا هیچ دەورێکی راستەوخۆی نییە.
لە دوای کۆتایی شەڕی سارد، واشنتۆن و مۆسکۆ بۆ ئاسایی پەیوەندییەکانیان رێککەوتن، بەڵام بە درێژایی هەموو ساڵانی رابردوو، ژێر بە ژێر و ناڕاستەوخۆ ململانێیەکی توندیان دەستپێکردووە.
پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتۆن، بە تایبەت لە دوای دەستپێکی نائارامییەکانی ئۆکرانیا، گرژی و ئاڵٶزی تێکەوتووە.