نوچەنێت–ئیسرائیل تودەی
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، سیخوڕەکانی ئەم وڵاتە بۆ رێگرتن لە ئامانجە ئەتۆمیەکانی ئێران، بە شێوەی ئاسایی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن.
بنیامنین نەتانیاهۆ، سەرۆکۆەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ باڵیۆزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەمریکای لاتین، ئەفریقا و ئاسیا گوتی: سیخوڕەکانی ئیسرائیل بۆ چاودێریکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەشێوەی ئاسایی سەردانی ئەم وڵاتە دەکەن و زانیار لە سەر بەرنامەکانی ئێران کۆدەکەنەوە.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەم وڵاتە لە هەموو جێگایەکی ئەم جیهانە بەرەنگاری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبنەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت، بەردەوام بۆ بە دەستهێنانی زانیاری، سیخوڕەکانمان سەردانی ئێران دەکەن.