تورکیا پلانێکی دژ بە هەرێمی کوردستان ئاشكرا دەکات

0

نوچەنێت–ملییەت

رۆژنامەی ملییەت لە سەر زاری سولێمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، پلانێکی هاوبەشی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئێران و عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوکاریەکانی ئێڕان، تورکیا و عێراق، لە بابەتی دژایەتیکردنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سەربەخۆیی، بە گرنگ وەسف دەکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەبارەت بە رۆڵی وڵاتەکەی لە کۆنتڕۆڵی شەپۆلی پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەڵێت: لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٨ هەزاران کەس گیانیان لە دەست داوە، لە کۆرپەی سێ مانگەوە تا منداڵی ٦ ساڵان و پیرە پیاوی ٧٠ ساڵە.

بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا، قەیرانی سیاسی لێکەوتۆتەوە. 

سەبارەت بە داڵدەدانی دژبەرانی تورکیا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت “هەڵسوکەوتی ئەوروپیەکان تورکیا ئازار دەدات، بۆ وێنە داڵدەدانی دەست و پەیوەندیەکانی فەحوڵڵا گولەن و تیرۆریستانی سەر بە پەکەکە و کۆمۆنیستەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com