نوچەنێت–الجزیرە
پەسەندکردنی بڕیارێک لە لایەن سینای ئەمریکاوە، لە پەیوەندی لە گەڵ دەستوەردانی شازادەی سعودیە لە رووداوی کوشتنی جەماڵ خاشقچی، کاردانەوەی توندی بەرپرسانی سعودیەی بەدواوە بووە.
سعودیە پەسەندکردنی ئەم بڕیارەی لە لایەن سینای ئەمریکاوە مەحکوم کردووە و رایگەیاندووە، دانی بڕیاری لەم چەشنە، بە دەستوەردا لە کاروباری ناوخۆی سعودیە هەژمار دەکرێت.
سعودیە هەڵویستی سینای ئەمریکای بە بێ بنەما وەسف کردووە و جەختیش دەکاتەوە، بڕیاری لەم شێوە، بردنە ژێر پرسیاری رۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سعودیە–یە.
هاوکات ریاز جەختی لە سەر پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتۆن کردۆتەوە و دەڵێت، لە گەڵ ئەمریکا شەراکەتی سیاسی، ئەمنی و ئابووریمان هەیە.
سینای ئەمریکا، پێنجشەممەی رابردوو لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی یەمەن و کوشتنی جەماڵ خاشقچی، دوو بڕیاری پەسەند کرد. بڕیاری پەیوەست بە شەڕی یەمەن، جەختی لە سەر کۆتایی هێنانی پشتیوانی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی سەربازی عەرەبی–ئیسلامی کردووە، کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات.