هەوڵی رادەستکردنی فەتحوڵڵا گولەن دەدرێت

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

تورکیا دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی گوتووە، کە هەوڵەکانی بۆ رادەستکردنی سەرۆکی رەوتی گولەن دەخاتە گەڕ.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بارەوە رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە هاوتا تورکیەکەی رایگەیاندووە، کە هەوڵی رادەستکردنی فەتحوڵڵا گولەن دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دۆناڵد ترەمپ، لە میانی کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەردٶغان لە ئەرجەنتین ئەم بابەتەی خستۆتەڕوو.

ئەنقەرە، فەتحوڵڵا گولەن لە بابەتی کودەتای بێ ئەنجامی ٢٠١٦ی ئەم وڵاتە بە هۆکاری سەرەکی دەزانێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com