واشنتۆن و ئەوروپا دژ بە مۆسکۆ بەرەیەک پێکدێنن

0

نوچەنێت–سپۆتنیک

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی دیسەمبەر رایگەیاند، هاوکاریەکانی واشنتۆن و وڵاتانی ئەوروپی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە دژی روسیا بەرەدوام دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وەک کاردانەوەی بە رووداوەکانی ئەم دواییانەی گەرووی کریچ، لە بەیانێکدا رایگەیاند: واشنتۆن وێڕای وڵاتانی ئەوروپی بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە دژی دەستدرێژییەکانی روسیا بەرەدوامن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاتووە “ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ وەڵامدەربوونی مۆسکۆ چڕتر دەکاتەوە و وێڕای شەریکە ئەوروپیەکانی لە دژی دەسترێژیەکانی مۆسکۆ دەوەستێتەوە”.

ئەمریکا هەروەها جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی دەستوەردانەکانی روسیا لە کاروباری ناوخۆی ئۆکرانیا دەکاتەوە و راشیگەیاندووە، مۆسکۆ دەبێ بەرامبەر بەم کردەوانەی وەڵامدەر بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com