نوچەنێت–رۆیتەرز
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر خاکی سوریا، هۆشداری دەداتە.
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە بەیانێکدا داوا لە تورکیا دەکات لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر باکوری سوریا خۆ بە دوور بگرێت.
یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی دیسەمبەر، داوای لە تورکیا کرد لە هەر جۆرە هێرش و جووڵەیەکی سەربازی یەک لایەنە بۆ سەر باکور رۆژهەڵاتی سوریا خۆببوێرێ.
فدریکا مۆگرینی دەڵێ، چاوەڕوانیمان لە تورکیا ئەوەیە لە هەر جۆرە هەنگاویكی تاکلایەنە، کە ببێتە هۆی لاوازبوونی شەڕی دژ بە داعش و ناسەقامگیرتربوونی ناوچەکە، خۆ بە دوور بگرێت.
ئەم هۆشدارەی یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدایە، کە تورکیا لە رۆژانی رابردوو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی لە سەر خاکی سوریا و عێراق چڕ کردۆتەوە.