پێداگری لە سەر رێککەوتنی پاریس دەکرێتەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

نوێنەرانی نزیک بە ٢٠٠ وڵاتی جیهان، دوای دوو هەفتە گفتوگۆ و مشتومڕی بەرەدوام لە لەهستان، سەبارەی بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی کەش و هەوای پاریس گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی.

بەم پێیە، رێککەوتنی پاریس، کە سالی ٢٠١٥ هاتە کایەوە، لە سالی ٢٠٢٠وە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا، رۆژی چواری دیسەمبەر، لە کاتۆویسی لەهستان دەستی بە کارەکانی کرد، تاکوو نەخشەڕێگایەک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پاریس دیاری ئامادە بکات.

ئەم کۆبوونەوەیە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان پێکهات و بە هۆی جیاوازی بۆچوون و ناکۆکیەوە، ماوەکەی بۆ یەک رۆژ درێژ کرایەوە.

ئەمریکا وەک بەهێزترین ئابوری جیهان، دوای ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپ گەیشتە کۆشكی سپی، رایگەیاند، کە لە رێککەوتنی پاریس دەکشێتەوە. سەرباری ئەمەش، ئەمریکا بەڵگەی کۆتایی گفتوگۆکانی لەهستانی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی پاریس واژۆ کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com