کاتی ئاگربەسەتی یەمەن راگەیێندرا

0

نوچەنێت–وۆڵ ستریت جۆڕناڵ

سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی دیسەمبەر رایانگەیاند، ئاگربەستی پێکهاتوو لە نێوان لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن، بڕیارە لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەی داهاتوو، لە بەندەری حەدیدە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

داین نیسینام، هەواڵنێری وۆڵ ستریت جۆڕباڵ، ئەم هەواڵەی لە سەر ئەکاوتنی تویتەری خۆی راگەیاندووە.

بە گوێڕەی راپۆرتێکی ئەمڕۆی کەنالی جەزیرە، مارتین گریفیتس، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، کاتی دەستپێکی ئاگربەستی حەدیدەی بە لایەنەکانی شەڕی یەمەن راگەیاندووە.

لە ئەنجامی گفتوگۆی لایەنە یەمەنیەکان، کە لە سوید بەڕێوەچوو، لە سەر ئاگربەست لە بەندەری حەدیدە و گەیاندنی یارمەتی مرۆییەکان بە ناوچەکانی شەڕلێدراو، گەیشتنە رێککەوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com