زەریف: گفتوگۆ رەتدەکەینەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا بە نیازی گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانە، دەبێ ئامانجێکی دیاریکراوی بۆ ئەم گفتوگۆیە هەبێت.

جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزی سەربازی ئەم وڵاتە لە دەرەوەی سنوورەکان و پەیوەندی ئەم هێزانە بە گوشارەکانی سەر تاران، گوتی: ئێرە ناوچەی ئێمەیە و تیایدا هەڵکەوتوووین، لە هەر وڵاتێک هێزمان هەبێت یان راوێژکاری سەربازیمان رەوانە کردبێت، لە سەر داوای راستەوخۆی ئەو وڵاتانە بووە، ئایا ئەمریکا دەتوانێ و هۆکارێکی هاوشێوەی بۆ ئامادەبوونی هێزەکانی لە سەر خاکی وڵاتانی جیهان بهێنێتەوە؟

زەریف گوتیشی: یەکەم قۆناغ، کە بۆ ئێمە گرینگە، روونبوونەوەی ئەم بابەتەیە، کە ئایا ئەمریکا لە ژێر ناوی گفتوگۆ دەیهەوێ کات بە فیڕۆ بدات یان نا؟ ئەمریکا دەبێ پابەندی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت “هیچ هۆکارێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا بوونی نییە. ئەمریکا بەردەوام لە هەوڵدایە، کە ئەنجامی گفتوگۆکان لاواز  بکات، رێککەوتنی ئەتۆمی باشترین نموونەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com