ئەمڕۆ سەرکردەیەکی داعش لە زیندان هەڵهات

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە زیندانی موسڵ سەرکردەیەکی دیاری داعش لە زیندان هەڵهات.

شانە نوستووەکانی داعش لە موسڵ و ناچەکانی دیکە، بە هۆی بێ توانایی هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبییەوە، توانیویانە خۆیان رێکبخەنەوە و ببنە مەترسی و چەندین کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی هەڵهاتنی سەرکردەیەکی داعش لە زیندانی ئەو موسڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ١٥-١٢-٢٠١٨، لە زیندانی موسڵ سەرکردەیەکی دیاری داعش لە زیندان هەڵهات و ئەوەش بۆ بەهێزی داعش لەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە. 

سەعید مەمۆزینی دەشڵێت، ئەو سەرکردەیەی داعش، کە لە زیندان هەڵهاتووە ناوی “ئەمجەد عوبەيد”ـە و زیندانەکەش لە لایەن پۆلیسی فیدراڵەوە ئیدارە دەکرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com