کۆمپانیایەکی گەورەی نەوت رێککەوتنەکانی لە گەڵ ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

0

نوچەنێت–ئاژانسەکان

میدیاکانی روسیا باس لە کشانەوەی کۆمپانیای نەوتی رۆزنەفت لە ئێڕان دەکەن.

سێ سەرچاوەی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای رۆزنەوفت رایانگەیاندووە، ئەم کۆمپانیایە، کە بە گەورەترین بەرهەمهنەری نەوتی روسیا هەژمار دەکرێت، لە ژێر کاریگەری گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران، لەم وڵاتە دەکشێتەوە.

رۆزنەفت هەروەها دەڵێت: بە هۆی سزاکانی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی لە ئێڕان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ٣٠ ملیار دۆلاری پڕۆژەکانی نەوت و گازی ئەم وڵاتەی داوە.

رۆزنەفت و کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، مانگی نۆڤە، بەری ساڵی ٢٠١٧، رێککەوتنێکیان بۆ هاوکاری ستراتیکی لە بواری نەوت و گاز واژۆ کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com