نوچەنێت–رۆیتەرز
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی ئێڕانی، روسی و تورکیا کۆبێتەوە.
ئەم دیدار و گفتوگۆیانەی دی مستۆرا، نێڕدەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، پەیوەستە بە قەیرانی سوریا و پرسەکانی پەیوەندیدار بەم وڵاتە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیانێکدا رایگەیاندووە، دی مستۆرا، هەفتەی داهاتوو لە گەڵ بەرپرسانی ئەم سێ وڵاتە لە جنێف کۆدەبێتەوە.
لە بەیانی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە: گفتوگۆکان تایبەتن بە پێکهێنانی لیژنەی دەستوری سوریا و هەروەها ئامادەکاری بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەم وڵاتە.
ئەم دیدار و گفتوگۆیانەی دی مستۆرا لە کاتێکدایە، کە بڕیارە رێکەوتی ٢٠ی دیسەمبەر، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کۆبێتەوە.