نوچەنێت–ئاژانسەکان
وەزیری راوێژکاری بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، لە بارەی سیاسەتەکانی تورکیا بۆ کردنە ئامانجی سعودیە هۆشداری دەدات و جەختیش دەکاتەوە، ئەم سیاسەتانە، پێگەی تورکیا لاواز دەکات.
ئەنوەر قەرقاش، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات، بە توندی رەخنە لە سیاسەتەکانی تورکیا و قەتەر بەرامبەر بە سعودیە دەگرێت و دەشڵێت “دەرهاویشتەی ئەم سیاسەتە، لاواز بوونی پێگەی ئەنقەرەیە لە ناوچەکە”.
قەرقاش لە هەژماری تویتەری خۆی نووسیویەتی: هێرشی ئامانجداری قەتەر بۆ سەر سعودیە و سەرانی ئەم وڵاتە، دیاردەیەکی نوێ نییە، بەڵکوو وەبیرهێنەرەوەی سیاسەتی پێشووی دۆحەیە بۆ کردنە ئامانجی داروسێکانی.
پەیوەندیەکانی تورکیا و سعودیە، دوابەدوای کوشتنی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە گرژی تێکەوت.
پەیوەندی قەتەر و وڵاتانی عەرەبی (سعودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر) بۆ ماوەی ساڵ و نیوێکە داخراوە. مەرجی ئەم چوار وڵاتە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ قەتەر، کەم کردنەوەی پەیوندیەکانی دۆحە لە گەڵ تاران، راگرتنی پشتیوانیەکانی لە ئیخوان و رێکخراوی حەماسە.