نوچەنێت–رۆیتەرز
سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا دەڵێت، وڵاتەکەی شاری ئۆرشەلیم، وەک پایتەختی فەرمی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێ، بەڵام بەم زووانە باڵیۆزخانەی خۆی بۆ ئەم شارە ناگوازێتەوە.
ئۆسکات مۆریسۆن، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا، ئەمڕۆ شەممە ١٥ی دیسەمبەر رایگەیاند: وڵاتەکەی بە فەرمی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێ.
مۆریسۆن گوتیشی “ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەمان بۆ ئۆرشەلیم دەکەین”. ئەمە لە کاتێکدایە، کە مانگی ئۆکتەبری رابردوو، سەرۆکوەزیرانی ئۆسترالیا باسی لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم کردووە، کە بە “بیت المقدس” دەناسرێتەوە.