نوچەنێت–سومریە نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەک هەڵوێستی بەرامبەر بە پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەنقەرەوە، باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگهێشت کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فاتێح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیای لە بەغدا بانگهێشت کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا دەڵێت: بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، یەڵدزی بانگ کردووە و پەیامی ناڕەزایی بەغدای پێ راگەیاندووە.
لە بەیانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هێرشی ئاسمانی عێراق بۆ سەر مەخموور و شنگال مەحکوم کراوە.