نوچەنێت–واشنتۆن فری بیکەن
ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆماریخوازی ئەمریکا، رەشنووسی گەڵاڵەیەکیان ئامادە کردووە، کە بەو پێیە سزاکانی سەر ئێڕان توندتر دەبێت.
رەشنووسی ئەم گەڵاڵەیە، لە لایەن ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆماریخوازەکان پێشکەش بە سینا و ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.
ئامانجی سەرەکی ئەم گەڵاڵەیە، داخستنی پەیوەندی سیستەمی بانکی ئێرانە و گوشاری هەر چێ زیاترە بۆ سەر پارەی ئێرانی.
لە گەڵاڵەکە، کە لە لایەن سیناتۆری کۆماریخوازی ئەیالەتی تێگزاسەوە ئامادە کراوە، سەرجەم بانکەکانی ئێران بە سپی کردنەوەی پارە و پشتیوانی لە تیرۆریزم تۆمەتبار کراون.