ئێران پێشوازی لە رێککەوتن دەکات

0

نوچەنێت–ئیلنا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە قەیرانەکانی ناوچە، رۆڵێکی بنیاتنەری لە سەرخستنی گفتوگۆکانی لایەنەکانی یەمەن هەبووە.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەک کاردانەوەی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئەنجامی گفتوگۆی لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن لە ستۆکهۆڵم، گوتی: تاران پێشوازی لە رێککەوتنی ئەم لایەنانە بە چاودێری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ پێکهێنانی متمانە لە نێوانیان وەسفی دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها گوتی، هیوادارین بەندەری حەدیدە و فڕۆکەخانەکای یەمەن بە رووی یارمەتییە مرۆییەکاندا بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com