نوچەنێت–رۆیتەرز
هێزەکانی سوریای دێموکرات لە سوریا، دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە رۆژهەڵاتی سوریا کۆنتڕۆڵ کردەوە.
بە گوێرەی بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی،١٤ی دیسەمبەر، هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر داعش، شارۆچکەی هەجینیان لە پارێزگای دێرەزوور هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سوریا کۆنترۆڵ کردەوە کە بە دوایین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ئەم گروپە هەژمار دەکرێت.
فەرماندەیەکەی هێزەکانی سوریای دێموکرات بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، کە ئێستاشی لە گەڵ بێت نزیک بە پێن هەزار چەکداری داعش لە رۆژهەڵاتی سوریا و نزیک لە سنوورەکانی عێراق جێگیرن.