ئەنجومەنی ئەوروپا دوایین کۆبوونەوەی خۆی پێکهێنا

0

نوچەنێت–یۆرۆ نیوز

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەورپا لە ساڵی ٢٠١٨، سەرانی یەکێتی ئەوروپا  دەنگی خۆیان خستە پاڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و رێککەوتنی ناوسراو بە برێگزیت.

دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٨، بە تێکڕای دەنگی سەرانی  ئەوروپی، دەنگیان بە برێگزیت داو و بەم شێوەی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

سەرانی ئەوروپا داوایان لە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە، کە ئەوەی لە توانایدایە بۆ پەسەندکردنی رێککەوتنی برێگزیت بخاتە گەڕ، تاکوو لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی پێویست بهێنێتەوە.

یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی رێککەوتنی برێگزیت، کە ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا تێبینییان لە سەری هەیە، پەیوەستە بە ناڕوونی پەیوەندی بازرگانی و ئابوری لەندەن و ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com