پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێک لە دژی روسیا دەردەکات

0

نوچەنێت-سپۆتنیک
پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری هەڵوەشانەوەی پلانی گواستنەوەی گازی روسیای بۆ ئەوروپا پەسەند کرد بە بە نورد ستریمی ٢ دەناسرێتەوە.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەرووپا لە ژێر گوشاری ئەمریکا، بڕیارێکیان پەسەند کرد، کە بەو پێیە جەخت لە سەر هەڵوەشانەوەی پڕۆژەی گواستنەوەی گازی روسیا بۆ ئەم یەکێتییە کراوە.

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەوروپا دوای ئەوەی دێ، کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەخنەی توندی لەم پڕۆژەیە گرت و رایگەیاند “زیانی گەورە بە ئاسایشی وزەی ئەوروپا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنێ”.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەروەها گوتی، لە داهاتوودا ئەمریکا گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو لایەنەکانی، کە بەشداری ئەم پرۆژەیەن.

پرۆژەی نورد ستریمی ٢، کە لە بەستەری دەریای باڵتیک کراوەتەوە، گازی روسیا بۆ وڵاتانی ئەوروپی دەگوازێتەوە.

پێشبینی دەکرێ ئەم پڕۆژەیە، تا کۆتایی ٢٠١٩ بگاتە ئەنجامی کۆتایی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com