نوچەنێت-ئانادۆڵ
وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، مەشق و راهێنانی سەربازی بە تیرۆریستان لە لایەن ئەمریکاوە قابلی قبووڵ نییە.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، لە ساڵیادی شەڕی ناوخۆ بۆسنیا و هێرزەگۆیین، کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بە ئاماژەدان بە بڕیاری پێنتاگۆن لە بارە مەشق و راهێنانی سەربازی بە ئەندامانی پەکەکە و یەپەگە لە نزیک سنوورەکانی تورکیا، جەختی کردەوە ئەم بڕیارەی ئەمریکا بە لای تورکیاوە قابلی قبووڵ نییە.
وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها گوتی، وڵاتەکەی لە سەر بەرگری لە بەرژەوەندی و مافەکانی لە زەمین، دەریا و ئاسمان پێداگرە و رێگە نادات لە لایەن هیچ لایەن و وڵاتێکەوە هەڕەشەی لە سەر بێت.
ئاکار هەروەها گوتی، رێگە بە پێکهێنانی کریدۆری تیرۆر بە پشتیوانی ئەمریکا نادەن.