نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی هۆشدارئامێزدا دەڵێت، ئەگەر سعودیە ناسەقامگیر بکرێت، هەموو جیهان ناسەقامگیر دەبێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها دەڵێت: ئەگەر هەست بکەن، کە بۆ ئاسایشی وڵاتەکەی پێویست بکات، بێ گومان هێرش دەکەنە سەر ئێڕان.
نەتانیاهۆ هەروەها دەڵێت: مانەوەی ئیسرائیل، هێڵی سوورە، بۆ مانەوەمان ئامادەین هێرش بکەینە سەر ئێران، کە پلانی لە ناوبردنی ئێـمەی هەیە.
سەرۆکوەزیرانی ئسیارئیل دەشڵێت، سیاسەتی ئەو لە سەر ئەم مەبنایە بووە، کە هەر کە کێشەیەکی بچووک سەرهەڵبدا، چارەسەری بکات، ئێمە لە گەڵ ئێران بەرەوڕووین، کە لە سوریا لە رووی سەربازییەوە ئامادەیە، ئەگەر پێویست بکات بۆ بەرگری لە خۆمان هێڕش دەکەینە سەر خاکی ئەم وڵاتە.
بە گوتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئێڕان ٨٥ هەزار میلیشیای لە سوریا جێگیر کردووە و لە هەوڵدایە موشەکە نێوەند مەوداکانی خۆی لە سەر خاکی ئەم وڵاتە جێگیر بکات، کە توانای کردنە ئامانجی ئیسرائیلیان هەیە.