نوچەنێت-العربی الجدید
سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە بەغدا لە هەوڵدایە بە رادەیەکی زۆرتر لە ژێر کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان پارێزراو بێت.
عەلی العلاق، سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەکات، کە لێکتێگەیشتنێک سەبارەت بە بەخشینی عێراق لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان لە ئارادایە و پێشبینی ئەوەش دەکات، لە رۆژانی داهاتوو ئەم پرسە لە گەڵ ئەمریکیەکان تاوتوێ وگفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
العلاق،لە وتووێژێک لە گەڵ رۆژنامەی”العربی الجدید”،چاپی لەندەن کە ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٣ی دیسەمبەر بڵاو بۆتەوە، ئەم بابەتەی ئاشكرا کردووە.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێڕاق هەروەها دەڵێت: گەشبینم بەوەی، کە بەغدا لە پەیوەندی لە گەڵ گەمارۆکانی سەر ئێڕان پارێزراو بێت و لە رۆژانی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لە سەر ئەم پرسە دەدرێت.