نوچەنێت-النشرە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەبارەی هێرش بۆ سەر هاوپەیمانانی واشنتۆن لە باکوری سوریا، هۆشداری دەداتە تورکیا.
شون رۆبێرتسۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی کوردی هاوپەیمانی ئەمریکا لە سوریا، هۆشداری دەداتە ئەنقەرە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن لەم بارەوە دەڵێت: هێرشی سەربازی قابلی قبووڵ نییە، هەر لایەنێک بیهەوێ هێرشی بکاتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی واشنتۆن لە باکوری سوریا، جێی نیگەرانی ئەمریکایە و بە هیچ شێوەیەک قابلی قبووڵ نییە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە رۆژانی رابردوو باسی لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فورات کرد.
ئەردۆغان گوتیشی “ئامانجی ئەم ئۆپەرایسۆنە، هێزەکانی ئەمریکا نین، بەڵکوو بە گوتەی ئەردۆغان هێزە تیرۆریستیەکانی جێگیر کراو لەم ناوچەیە”.