نوچەنێت-قطرە
یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێڕان، دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و چالاکیە موشەکیەکانی ئەم وڵاتە خستەڕوو.
کریستۆفێر فۆرد، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە بارەی چالاکیە موشەکیەکانی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئێران دەبێ بێتە سەر مێزی دانوستان.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: ئامانجی ئێـمە ئەوەیە، کە ئێران بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەم وڵاتە نابێ دەرفەتی ئەوەی پێ بدرێ، کە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.
فۆرد هەروەها دەڵێت، تاران دەبێ سەرجەم چالاکیە تێکدەرانەکانی رابگرێت و بەرنامەی موشەکی خۆی سنووردار بکاتەوە.