نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، کە شاندێکی سەربازی ئەم وڵاتە سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بە گوتەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامانج لە سەردانەی ئەم شاندە سەربازییە بۆ روسیا، گفتوگۆ لەبارەی هێزەکانی ئێرانی و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتەیە لە سوریا.
نەتەنیاهۆ گوتیشی: ئەمڕۆ دوای ئەوەی، کە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رێککەوتین، شاندێکی سەربازی لە هێزی بەرگری ئیسرائیل لەبارەی چالاکیە سەربازییەکانی ئێران لە سوریا، سەردانی مۆسکۆ دەکات.
نەتەنیاهۆ جەختی لە سەر مافی بەرگری وڵاتەکەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران کردەوە و گوتیشی مافی یاسایی ئیسرائیلە کە لە سوریا بەرەنگاری حزبولڵای لوبنان و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران ببێتەوە.
تاوتوێکردنی رێکارەکانی هاوکاری سەربازی نێوان دوو وڵات لە سوریا، ئامانجێکی دیکەی سەردانی ئەم شاندە سەربازییەی ئیسرائیلە بۆ مۆسکۆ.