ئەمریکا بڕیاری دەرکردنی منداڵی بەرپرسان دەدات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا
برایان هوک، بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم وەزارەتخانەیە بەم زووانە بابەتی دەرکردنی منداڵی بەرپرسانی ئێڕانی لە ئەمریکا تاوتوێ دەکات.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کە لە سەر تویتەر بڵاو بۆتەوە، برایان هوک دەڵێت: خویندنی منداڵآنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا، نموونەیەکی دیکە لە ریاکاری ئەم رژێـمەیە.

بە گوتەی هوک، لە کاتێکدا کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دروشـمی نەمان بۆ ئەمریکا دەڵێنەوە، بنەماڵەکانی خۆیان دەنێرنە وڵاتی ئەمریکا، کە بە شەیتانی گەورە دەیناسێنن، ئەمەش لەرێگەی بە فیڕۆدانی سامانی خەڵکی ئێڕانەوە ئەنجام دەدرێت.

بارایان هوک روو بە خەڵکی ئێران دەڵێت، ئێوە دەتوانن دڵنیا بن کە ئێمە هەموو بژاردەکانی گوشار خستنە سەر ئێڕانمان لە سەر مێز داناوە تاکوو بەرپرسانی گەندەڵی ئێڕان رەفتاری خۆیان بگۆڕن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com