ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئێران کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی دیسەمبەر بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت کە سەبارەت بە ئێڕان بەڕێوە دەچێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت دەبێ بە تاوتوێ کردنی راپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە لە بارەی پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ لەلایەن ئێڕانەوە.

رۆبێرت پولاندینۆ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیانێکدا، کە لە سەر پێگەی وەزارەتی دەرەوە بڵاو بۆتەوە، ئاماژەی بە ئامادەبوونی مایک پەمپیۆ لەم کۆبوونەوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com