نوچەنێت–رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، کە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، بڕیارە رۆژی چوارشەممە ١٢ی دیسەمبەر، راپۆرتێک سەبارەت بە سعودیە ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، جینا هاسپیل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، راپۆرتێکی تایبەت بە سعودیە، پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە دەکات.
تاکوو ئێستا وردەکاری ئەم راپۆرتە نادیارە، بەڵام پێدەچێ تەوەری سەرەکی ئەم راپۆرتە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە بێت.
سەرۆکی سی،ئای،ئەی، رۆژی ٤ی دیسەمبەر، بە شێوەی ناڕاستەوخۆ محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیەی بە دەستوەردان لە رووداوی کوشتنی خاشقچی تۆمەتبار کرد.