زانیاری نوێ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق

0

نوچەنێت-نەوزاد عەلی

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی لەدەستی لایەنە شیعەکان دایە و بەهۆی ئەو ناکۆکییە سیاسییەوە زۆر قورسە تەواوکردنی کابینەکە پێشهاتنی سەری ساڵی نوێوە تەواو بکرێت.

تا ئێستا پەرلەمانی عێراق، متمانەی داوە بە ١٤ وەزیری کابینەکەی عادل عەبدول مەهدی و بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی پۆستەکان، تا ئێستا هەشت وەزارەت ماوە لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان لەسەر بدرێت، سەرەڕایی تەواو نەکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، حكومەتە نوێێیەکەی عێراق لە بەردەم کۆمەڵێک تەحدییاتی گەورەدایە، لەوانە گۆڕنکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هەدار زوبێر عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە تەواکردنی کابینەی حکومەتی نوێێ عێراق، رایگەیاند “هەرچەندە زۆر قورسە پێش هاتنی سەری ساڵی نوێ کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بتوانرێت تەواوبکرێت، بە هۆی ناکۆکی لایەنە شیعەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان، بەتایبەت فراکسیۆنی سائیرون و فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئێمە ئومێدەوارین پێش هاتنی سەری ساڵ بگەنە ڕێککەوتن”. 

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق، رایگەیاند “بەپێی ئەو زانیاریانەی پێم گەیشتووە لەلایەن ئەندامانی لیژەی دارایی لە فراکسیۆنە کوردییەکان، دەڵێن هەنگاوی زۆر باش نراوە و هەوڵی ئەوەش دراوە، کە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عێراق زیاتر بکرێت لەوەی، کە ئێستا دیاریکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com