نوچەنێت–ئاژانسەکان
گۆڤاری تایم، رۆژنامەنوسی رەخنەگری سعودیەی وەک کەسایەتی هەڵبژێردراوی ساڵ دیاری کرد.
گۆڤاری تایم، جەماڵ خاشقچی، وەک کەسایەتی ساڵی خۆی هەڵبژارد.
بە گوێڕەی ئاژانسەکانی هەواڵ، جەماڵ خاشقچی، وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن گۆڤاری تایمەوە دیاری کرا.
خاشقچی، بۆ دوایین جار، رۆژی ٢ی ئۆکتۆبەر لە ئیستەنبول، سەردانی کۆنسولخانەی سعودیەی کرد و دواتر ئاژانسەکانی هەواڵ، بێ سەروشوێن بوونی ناوبراویان بڵاو کردەوە.
بۆ یەکەمین جارە گۆڤاری تایم، کەسێک وەک کەسایەتی ساڵی خۆی دیاری دەکات، کە لە ژیاندا نەماوە. دوو رۆژنامەنووسی میانماری، کە ساڵی رابردوو دەستگیر کران و هەروەها ئەو رۆژنامەنووسانەی، کە مانگی جونی رابردوو لە ئاناپۆلیس تیرۆر کران، وەک هەڵبژاردەکانی گۆڤاری تایم دیاری کراون.