عادل عەبدولمەهدی لە بارەی ئێرانەوە هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت–السومریە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، نوێترین هەڵوێستی خۆی لە بارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەربڕی.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی دیسەمبەر، لە بارەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵوێستی وەرگرت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: عێراق نابێتە بەشێک لە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێڕان.

عادل عەبدولمەهدی هەروەها دەڵێت، دووبارە هەڵوێستی خۆمان لە بارەوە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەخەینەڕوو، عێراق نابێتە بەشێک لەم گەمارۆیانە.

هاوکات سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە عێراق شاندێکی تایبەتی خۆی رەوانەی ئەمریکا کردووە، تاکوو لە بارەی گەمارۆکانی سەر ئێران، گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی واشنتۆن بکەن.

بە گوێرەی سەرچاوەکان بەغدا داوای لە ئەمریکا کردووە، کە لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە دوور بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com