واشنتۆن و بەغدا لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران گفتوگۆ دەکەن

0

نوچەنێت–رۆیتەرز

ریک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە،١١ی دیسەمبەر لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆبووەوە و پرسی گەمارۆکانی سەر ئێڕانو چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم سزایانەیان تاوتوی کرد.

پێری لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی گوتی: لە گەڵ عێراقییەکان و لە بواری وزە، سەبارەت بە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێڕان گفتوگۆی کردووە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاریەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بدات.

وەزیری وزەی ئەمریکا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ژووری بازرگانی ئەمریکا لە بەغدا، سەردانی ئەم شارەی کردووە و لە گەڵ ثامر غضبان، وەزیری نەوتی عێراق، دیدار و گفتوگۆی ئەنجام داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com